English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... دوو تۆمەتبار كه‌ به‌ فێڵ پاره‌یان له‌ هاوڵاتیه‌ك وه‌رگرتبوو، دەستگیر کران
2021-01-24 [01:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی، ده‌تگیركردنی دوو تۆمەتباریان راگه‌یاند کە لە رێگەی فێڵەوە پارەیان لە هاووڵاتییەک وەرگرتبوو دواتر هەڵاتبوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "شەوی 19/1/2021 لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، دوو تۆمەتبار کە رێکكەوتبوون لەگەڵ هاووڵاتییەک کەلوپەلی پێبفرۆشن، دوای ئەوەی کە دەگەنە لای هاووڵاتیەکە پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بە دەموچاویداو هەڵدێن، دوای ئاگادارکرنەوەی پۆلیس، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانیان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە".

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە: "ئێستا هەردوو تۆمەتبار ( چ. خ. م ) لەدایکبووی 2000 و ( د. ا. خ) لە دایکبووی 1998 بە بڕیای بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad