English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی سۆپای غازەوە لەھەولێر دوو ئافرەت و سێ منداڵ سووتان 
2021-01-24 [02:37 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەرگری شارستانی ھەولێر ڕایگەیاندوە: بەھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی دارەشەکرانی سەربەھەولێر دوو ئافرەت و سێ منداڵ سوتان.

لە ڕاگەیەنراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ھەولێر، ئاماژەیداوەبە کەوتنەوەی ئاگرێک کە، بەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە لە کەمپی دارەشەکران لە ھەولێر ڕوویداوە، ئاگرەکە بەھۆی بڵاوبوونەوەی غاز لە سۆپاوە بوو.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بەھۆی ئاگرەکەوە، دوو ئافرەت و سێ منداڵ سووتان، ئێستا لە نەخۆشخانەن و لەژێر چاودێریدان.

بۆ مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیان و ماڵی ھاوڵاتیان بەرگریی شارستانیی ھەولێر شێوازی بەکارھێنانی سۆپای غازی لە چەند خاڵێکدا بڵاو کردووەتەوە:
١. نابێت بتڵی غاز لە ژوورەوە بێت
٢. نابێت کارەبا و غاز بەیەکەوە بەکار بھێنرێن
٣. نابێت سۆندە و سەری مونەزەمی عادی بەکار بێت
٤. نابێت نزیک پەردە بێت
٥. دەبێت بەردەوام ھەواگۆڕکێ لە شوێنەکە ھەبێت
٦. ئەگەر بۆنی غازت کرد، ھیچ شتێک بەکار مەھێنە، تەنیا دەرگا و پەنجەرە بکەرەوە





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad