ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری ئەمریکی – ئەرژەنتینی ئانیا تایلۆر بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات.
دێیڤد ئۆ راسل کاری دەرهێنان بۆ فیلمەکە دەکات و جگە لە تایلۆر ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەوانە زۆی سالدانا و رامی مالیک.
بەشداری ئانا تایلۆر لەو فیلمە نوێیەدا لە دوای بەشداری لە زنجیرەیە تەلەڤزیۆنیی Queen's Gambit دێت کە باسی لە یاریزانێکی شەترەنج دەکرد و دەنگدانەوەیکەی زۆری هەبوو.
بەرهەمهێنەرانی ئەو زنجیرە تەلەڤزیۆنییە ئاشکرایان کردووە، وەرزی دووەمی ئەم بەرهەمە بەرهەمدێنن و ئانیا تایلۆر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێتەوە.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |