ZNA ــ هەولێر
هەندێك كەس بە سروشتی خۆیان خواردن بە شێوەیەكی خێرا دەخۆن و ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، پێویستە ماوەی نان خواردن لە 20 خولەك كەمار نەبێت. بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکیەکان کە لە لایەن medical news today بڵاوکراوەتەوە، خێرایی لە نان خواردندا دەبێتەهۆی ئەم ئەم نەخۆشیانە. 1. هاوسەنگی ترشی گەدە تێکدەدات و توشی سوتاندنەوە و تێکچون دەبیت، هەندێک کات دەبێتەهۆی هەڵئاوسان غازات و قەبزبون. 2. قەڵەوی و زیادبونی کێش، چونکە مێشک پێویستی بە 20 خولەکە بۆ ئەوەی پەیامی تێری بۆ جەستەی بنێرێت، بەڵام تۆ کاتێک پەلەدەکەیت زیاتر دەخۆیت لە پێویست. 3. توشبون بە شەکرە بەتایبەت لە جۆری دوەم، یەکێک لە هۆکارەکانی خێراییە لە خواردندا، چونکە زیاتر دەخۆیت لەوەی کە گەدەت داوایدەکات، ئەمەش زیان بە گلوکۆزی خوێن و ئینسۆلین دەگەیەنێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad