English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داوای قەرز لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەكات
2021-01-25 [07:09 AM]

​ZNA- هەولێر


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات، داواکارییەکی عێراقیان بەدەستگەیشتووە کە داوای هاوکاری دارایی بەپەلە دەکات و دەشڵێت، "لەوبارەیەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین"، بیانوشیان كورتهێنانی داراییه.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دەسەڵاتدارانی عێراق داوای هاوکاری دارایی بەپەلەیان لێکردووین، بیانوشیان بۆ داواکەیان بریتیە لە قەیرانی دارایی".

دەشڵێت، لە داواکارییەکەی عێراقدا هاتووە، کە ئەو هاوکارییە داراییە یارمەتیدەر دەبێت بە ئەنجامگەیاندنی ئەو پلانە چاکسازییەی بەنیازن بیکەن.

دراوی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکردووە، کە لەوبارەیەوە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامە.

پێشتر، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی راگەیاند، لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا لە گفتوگۆدان تاوەکو شەش ملیار دۆلار قەرزیان لێوەربگرن.

وتیشی، رەنگە دواتریش، عێراق داوای چوار ملیار دۆلاری دیکە بکات بۆ ئەو پلانە چاکسازییەی دەستیانپێکردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad