ZNA- هەولێر
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەشكەوتێكی داعشیان لە چیای مەكحول بۆردوومانكرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەپشتبەستن بە زانیاریی دەزگای هەواڵگریی، ئەشكەوتێكی چەكدارانی داعشیان لە زنجیرە چیای مەكحول لە باكووری پارێزگای سەلاحەدین بۆردوومان كرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشكردووە: "دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بەو شوێنەی بەئامانجکراوە، ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی داعش رادەگەیەنین".
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |