ZNA-هەولێر
به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و چه‌ند شوێنێكی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئه‌مرۆ 25 ى 1 ى 2021 ،مووچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ ، هێزەكانی زێرەڤانی هێزی بەرگری و فریاكەوتن ، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت وگاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت سبه‌ی و رۆژانی دواتر شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه مووچە وەردەگرن.
ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە |