English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشمه‌رگه‌ و شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا دوا پێشهاتەكانی رەوشی هەرێم و عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد
2021-01-25 [07:47 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆكى ئەركانی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی لە شاندێكی سەربازی ئەڵمانیای فیدراڵ كرد.

 فەریق جەمال محەمەد، سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێكی سەربازی ئەڵمانیای  فیدراڵ كرد، كە پێكهاتبوو لە جەنەڕاڵ نۆگرادی فەرماندەی تیمی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق و کۆنێڵ ئیفگرجۆن راوێژكاری سەربازی ئەڵمانیا لە وەزارەتی پێشمەرگە.
لەو كۆبونەوەیەدا، فەریق جەمال محەمەد سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بەسەردانی شاندنی میوان و  رۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە نێویشیان هێزەكانی ئەڵمانیای بەرز نرخاند لە رووبەڕووبونەووەی تیرۆرستانی داعش و هاوكاری پێشمەرگە بەتایبەتی لەرووی مەشق و راهێنان .
 هەر لەو كۆبونەوەیەكدا باس لەهاوكات هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە بە گرنگ و پێویست زاندرا بەتایبەتی لەكاتی ئێستا كە هیشتا هەڕەشەی تیرۆرستانی داعش لە ناوچەكە ماون و رۆژانە كاری تیرۆرستی ئەنجامدەدەن.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad