ZNA- هەولێر
پۆلیسی سلێمانی لەپەڕەی فەرمی خۆی رایگەیاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ربوون.
پۆلیسی سلێمانی لەپەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سهربهبهڕێوهبەرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته، له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كه ماده‌ی هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه.
پۆلیسی سلێمانی دوای ئەوەی زانیاری ئەوەیان ده‌ستكه‌وت كە چه‌ند تۆمه‌تبارێك له‌ماڵێكدا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌رو لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كاندا.
تۆمەتبارەكان تەمەنیان 17 ساڵان و 21 ساڵانن.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |