ZNA-هەولێر بەشیر حەداد، جێگری سهرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لهسهر خهرج نهكردنی پارهی گهنمی جووتیاران تا ئێستا، نووسراوێكی ئاڕاستهی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق كردووهو داوای روونكردنهوهی لێدهكات.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی پهرلهمانی عێراق بڵاوی كردهوه: رۆژی شەممە 23ی كانوونی دووهمی 2021، بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نوسراوێکی ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدراڵ كرد و داوای لێكرد شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
راشیدهگهیهنن: لە ساڵانی رابردوودا بە تایبەت ساڵی 2019، چەندین جار نووسراویان ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ کردووە، تا شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج بکات، بەڵام تاوەکو ئێستاش هیچ وەڵامێکمان لە لایەن حکومەتەوە، وەرنەگرتووە.
نووسینگهی بهشیر حهداد جێگری سهرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیدهگەیێنێت: وەڵام نەدانەوەی نووسراوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لایەن حکومەتەوە، پشێلکردنی ماددەی (61/حەوت/ا)ی دەستووری عیراق و ماددەی 15ی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، و گوێ نەدانه به ڕۆڵی پەرلەمان و کەمتەرخەمیکردنە بەرانبەر بە کار و داخوازییەکانی هاووڵاتیانی عیراقی.
ئهوهش خراوهته ڕوو، كه بەشیر حەداد داوا دەکات زۆر بەخێرایی وەڵامی داواکاری جووتیارانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراق بدرێتەوە و بەزووترین کات شایستەداراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت و هۆکاری راگرتن و پێنەدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ پەرلەمان روون بکرێتەوە.

ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |