English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەیسی سەعید وەیسی: دەڤەری سۆران پێوەرەکانی بەئیدارەبوونی سەربەخۆی تێدایە تاکو مامەلەی پارێزگای لەگەل بکرێت
2021-01-25 [10:10 AM]

ZNA-هەولێر


دوابەدوای سەردانی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەڤەری سۆران داواکاری ھێنانەکایەیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خرایەروو بۆ ئەم مەبەستە لە رێگای یاداشتێکیان داھەریەک لەپەرلەمانتاران (وەیسی سەعیدوەیسی -خدیجە عمر تەھا-حسیبە سەعید ئیبراھیم -ئەرشەد حسین محەمەد) داوایان  لە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردوە کە کار لەسەر سەربەخۆیی ئیدارەی  سۆران بکرێت، ھاوشێوەی ئیدارەکانی تر.

لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: بەھۆیی بەرفراوانی سنورەکە و ھەلکەوتەیی قەزای سۆران کە بویتە ناوەندێکی کارگێری بۆ قەزاکانی چۆمان و مێرگەسۆر و رەواندز و کە مکردنەوەی رۆتینیاتی ئیداری و زیاتر خزمەتکردنی ھاوولاتیان دوای سەردانێکی رەسمی شاندی پەرلەمان بۆ دەڤەری سۆران بە پێویستمان زانی لەرێگای یاداشتێکەوە دیارترین داواکاری سنورەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەین بەمەبەستی بە ئیدارەکردنی سۆران تاکوەک پارێزگاێک مامەلەی لەگەل بکرێت.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: سالانێکە خەلکی دەڤەرەکە لەچاوەروانی کردنەوەی ئیدارەی سەربەخۆیە کە لە ئێستاشدا دەڤەرەکە ھەموو پێوەرەکانی بەئیدارەبوونی تێدایەجگە لەبوونی پێگەێکی گرنگی ئابووری بەھۆی ھەبوونی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لەسەد٣٠٪‏ کەرتی گەشتیاری سنوری پارێزگای ھەولێرپێک دەھێنێت لەگەل ئەوەی لەسەنتەری سۆران ژمارەێک بەرێوەبەرایەتی وفەرمانگە سەرپەرشتی کارەکانی قەزاکانی تردەکات .

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەڤەری سۆران لە ٤ قەزا پێکھاتووە و شوێنێکی گرنگی ستراتیژی ئابوورییە و ھاوسنووری ھەر یەک لە وڵاتی ئێران و تورکیایە و ژمارەی دانیشتووانی سەرووی ٣٥٠ ھەزار کەسە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad