English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتانی هەژار بۆ دەرچوون لە ژێر کاریگەریی کۆرۆنا زیاتر لە ١٠ ساڵیان پێویستە
2021-01-25 [10:57 AM]

ZNA- هەولێر


رێكخراوی ئۆكسفام رایگەیاند، وڵاتانی هەژار بۆ ئەوەی لەو قەیرانە دەربازیان بێت كە بەھۆی كۆرۆناوە دروستبووە، زیاتر لە ١٠ ساڵیان پێویستە.

رێكخراوی ئۆكسفام بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەژاری لە راپۆرتێكدا كە لە ژێر ناونیشانی "ڤایرۆسێكی نایەكسان" بڵاوبووەتەوە دەڵێت، ئەو قەیرانەی بەھۆی كۆرۆناوە دروستبووە بە شێوەیەكی نایەكسان رووی لە جیھان كرد.

بە گوێرەی راپۆرتی ئەم رێکخراوە، چونكە لەگەڵ خێرا زیادبوونی سامانی دەوڵەمەندان بە هۆی کۆرۆناوە، رەنگە ئەو وڵاتانەی كە ھەژارترینن، بۆ ئەوەی لە بازنەی ھەژاریدا رزگاریان بن، چەندین ساڵیان پێویست بێت.

لە راپۆرتەكەدا گوتراوە، ئەگەر ھەزار دەوڵەمەند لە جیھاندا توانیان زیانەكانی كۆرۆنا لە ماوەی ٩مانگدا قەرەبووبكەنەوە، بەڵام بۆ ھەژارەكان زیاتر لە دە ساڵ پێویستە بۆ ئەوەی زیانەكانیان قەرەبوو بكەنەوە.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad