English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق شه‌ش ملیار دۆلار قه‌رز ده‌كات
2021-01-25 [11:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، به‌ نیازن شه‌ش ملیار دۆلار له‌ سندووقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رز بكه‌ن.

عه‌لاوی وتیشی، دوای پەسەندکردنی بودجە لەلایەن پەرلەمان و پلانی خەرجییەکان، عێراق دەتوانێت داوایه‌ک بۆ وەرگرتنی بڕی دوو ملیار دۆلار بەشێوەیێکی خێرا و بۆ پاڵپشتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسەوارەکانی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەشی سندووقی نه‌ختیی نێودەوڵەتی بکات.

باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌توانن چوار ملیاری دیکە بەشێوەی قەرز و به‌سوودێكی كه‌م داوا بكه‌ن، ئەوەش لەرێگەی بەرنامەیه‌کی دیکەوە کە پەیوەندی بە چاکسازی حکوومەتەوە هەیە.

ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دابه‌زینی به‌های نه‌وته‌وه‌ عێراق تووشی كورتهێنانی دارایی بوو، بۆ پڕكردنه‌وه‌شی په‌نای بۆ قه‌رز برد و نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلاری له‌ بانكی ناوه‌ندی وه‌رگرت، به‌ مه‌به‌ستی دابه‌ش كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad