ZNA - هه‌ولێر
لە سەرتاسەری جیھان، تاوه‌كو ئێستا 99 ملیۆن و 830 هه‌زار و 738 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید19 بوون.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، دوو ملیۆن و 140 هه‌زار و 313 كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووان بە په‌تاكه له جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٩٩ ملیۆن و 830 هەزار و 738 کەس، ٧١ ملیۆن و 830 هەزار و 48 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، ٢٥ ملیۆن و ٧٠٢ هه‌زار و ١٢٥ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٤٢٩ هەزار و ٤٩٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
له هه‌رێمی كوردستانیش ژماره‌كه نزیك بووه‌ته‌وه له 106 هه‌زار كه‌س و سێ هه‌زار و 456 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.

ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |