English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەرێمی کوردستان بەکارھێنەرانی دراوی دیجیتالی روو لە زیادبوونە
2021-01-25 [01:27 AM]

ZNA- ھەولێر


چەند سالێکە دراوی دیجیتالی لە جیھاندا گەشە دەکات رۆژ دوای رۆژ بەکار ھێنەرانی ئەو جۆرە دراوە روولە زیاد بوونە چەند بەکارھێنەرێکی ئەم دراوانە دەلێن لە ئێستا رێژەێکی زۆر خەلکی ھەرێمی کوردستان مامەلە بەو دراوانەوە دەکات .

 

جوتیار ھەرکی یەکێکە لە بەکارھێنەرانی دراوی ئەلکترۆنی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ماوەیی سالێکە مامەلە بەو دراوەوە دەکات رۆژدوای رۆژ لە ھەرێمی کوردستان بەکارھێنەران زیاتر دەبن ئەوەی لێرە بەکاردێت بەشی زۆری دراوی بیتکۆینە .


جوتیار ھەرکی گوتیشی لێرە بەژداربوان دەتوانن لە رێگای ئەپێکەوە( blockchain wallet ) مامەلەی کرین و فرۆشتنی بتکوین ئەنجام بدەن لە ھەرێمی کوردستان وەک ھەر دراوێکی تر نوسینگەی ئالوگۆری دراوی ئەلکترۆنی ھەیە ئەگەر کەسێک بیەوێت لەو رێگەیەوە شارەزایی زیاتر لەسەر ئەم دراوە بە دەستبێنێت یانیش کرین و فرۆشتنی پێوە بکات .

 

ساتوشی ناکامۆتۆ لە ساڵی 2008 یەکەم دراوی دیجیتاڵی دروستکرد بە ناوی بیتکۆین، بەڵام کەس تاوەکو ئێستا نازانێت ساتوشی کێیە، تەنانەت دیار نییە کە یەک کەسە یان ناوی گرووپێکە. لە سەرەتای دروستکردنی دراوەکە، 10 هەزار بیتکۆین بە هەشت دۆلار بوو. بەڵام نرخی یەک بیتکۆین یەکسانە ٣٤ ھەزار دۆلار .


جوتیار ھەرکی ئاماژەی بەوشکرد دراوی ئەلکترۆنی مرۆڤ دووچاری ئالودەبوون دەکاتەوە لەسەر بەکارھێنانی دوا دەکات بەردەوام ھەموو بیرێکت لەسەر بەرزبوونەوە و نزبوونەوەی نرخی دراوە ئەلکترۆنیەکان بێت، کە مامەلەکانیان خێراییە بەرز و نزمی زۆر بەخۆییەوە دەبینێت، ئەمەش وادەکات بەکارھێنەرانی ئالودەیی ببن .





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad