English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ گرتوخانه‌ی ناسریه‌ سێ گیراو سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا
2021-01-25 [05:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ گرتووخانه‌ی ناسریه‌ ئاشكرای كرد، سێ تیرۆرست سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، كارگێڕی گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی له‌ ناسریه‌ سزای مه‌رگیان به‌سه‌ر سێ گیراوی به‌ندیخانه‌كه‌ جێبه‌جێكرد.

شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار واژووی له‌سه‌ر 340 سزای مه‌رگ كردوه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆری تیرۆر و تاوان له‌ دادگاكانی عێراق ده‌رچووه‌ و پله‌ی بنبڕی وه‌رگرتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سزایانه‌ دوای ئه‌وه‌ هات له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌ستوری و یاسایی وردبینی كرا، تانه‌گرتنیشی كۆتایی هات و هه‌روه‌ها به‌ر لێبوردنی گشتی ژماره‌ 27ی ساڵی 2016 ته‌كه‌وتن كه‌ له‌ ئارادایه‌، به‌پێی ئه‌و رێكارانه‌ی له‌ وه‌زراه‌تی داد په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكایه‌تی به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌می، به‌پێی ئه‌و چوارچێوه‌ی ده‌گیرێته‌ به‌ر و زۆر به‌ وردی و ئاگاییه‌وه‌ له‌ دووری هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێك مامه‌ڵه‌ ده‌كات.

 

به‌غدادلیه‌وم





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad