ZNA – هەولێر
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر فازل حاجی، لە پەڕەی خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردەوە: "بەیانی ئەمرۆ سێشەممە، کارمەندێکی هاتوچۆ کە ئەرکی رێکخستنی هاتوچۆیە لە ترافیکی ژێر ئۆڤەر پاسی فرانسوامیتران لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر، بە یارمەتی پۆلیسێکی پاسەوانی وەزارەتی داد توانیان رێگری لە ئافرەتێک بکەن، کە بەنیازبوو خۆی فرێبداتە خوارەوە."
حاجی دەشڵێت، ژنەکە لەسەر ئۆڤەرپاسەکەوە بەر لە خۆفرێدانی لەلایەن هەردوو پۆلیسەكەوە رزگاركرا و رادەستى هێزەکانی پۆلیسیان كردەوە.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |