English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی پێشمەرگە پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان تاووتوێ دەکات
2021-01-26 [08:22 AM]

ZNA-هەولێر



بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌،  لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارى لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌ له‌ سه‌ره‌تای کۆبوونەوەكه‌ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەی پێویستیی بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
 لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ھەر لەو کۆبوونەوەیه‌دا باس لەوەرزی نوێی یاسادانان کراو به‌پێویست زانرا بابەتە گرنگەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بەکاروباری پێشمەرگە بخرێنە پێشەوەی بەرنامەی کاری وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان.
راشیده‌گه‌یه‌نن، تەوەرێکی دیكه‌ی گرنگی کۆبوونەوەكه‌ گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان، که‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لیژنەكه‌ بەسەرپەرشتیی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکان کۆببووەوه‌.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا لیژنەكه‌ بریاریدا پەیوەست بەم پرسانە بەدواداچوونی زیاتر بکرێت بۆئەوەی ھەرچی زووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەئامانجەکانیان بگەن.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad