ZNA- هەولێر کۆمەڵێک چالاکی مەدنی و سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان رەشبگیریی چالاکانی کورد لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرکۆنە دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، دەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی مانگی رابردوودا لە سەروبەندی ٢ی رێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، زیاتر لە٦٠ چالاکی کوردیان بێسەروشوێن کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، بێسەروشێن کراوان چالاکانی مەدەنی و خوێندکارانی زانکۆکان و چالاکانی ژینگەپارێزن.
ماڵپەڕی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە هێزە ئەمنییەکان بێئەوەی حوکمی دادوەر پێشان بدەن، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خەڵک و کومپیۆتەر و تەلەفۆن و کەلوپەلی دەستبەسەر کراوانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر چالاکانی کورد جگە لە شارەکانی تاران و کەرەج، زۆربەیه ناوچەی رۆژههڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.
ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە |