English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر.. دوو پڕۆژەی دیكەی كارەبا كرانەوە
2021-01-26 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی كارەبا ھەردوو پڕۆژەی كارەبای وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤی شەمامك، بە گوژمەی  ملیۆنێك و 658 هەزار دۆلار و پڕۆژەی دەرهێنانی پێنج فیدەر بەگوژمەی 588 ملیۆن دینار كردەوە.

ئەندازیار كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا لە زیادبوونە، بەڵام بەھۆی دابەزینی پلەكانی گەرما خواست بۆ كارەبا زیاد دەبێت.

وه‌زیری كاره‌با وتیشی، له‌ ئێستادا شه‌ش هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێت ئه‌گه‌ر سوته‌مه‌نی هه‌بێت و به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رهه‌م دێت 3500 مێگاوات تاكو 3600 مێگاواته‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م نه‌بووه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیاتر بووه‌ به‌ڵام خواست له‌سه‌ر كاره‌با به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی زیاتر بووه‌.

 ئەو دوو پرۆژەیە، كارەبا بۆ سنووری ناحیەی شەمامك و بەشێك لە گوندەكانی ناحیەی گوێڕ دابین دەكەن.

 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad