English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری سەوەفان
2021-01-26 [09:45 AM]

ZNA ــ هەولێر


سەوەفان (سووانی جومگە) بڵاوترین نەخۆشیی جومگەیە و بەپێی خەمڵاندنێکی ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ئاستی جیهاندا ٢٥٠ ملیۆن کەس سەوەفانی ئەژنۆیان هەیە و خەمڵاندنێکی دیکەش دەڵی ٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی سەوەفانی ئەژنۆ تووشی پەککەوتنی جەستەیی دەبن، دكتۆر سه‌روه‌ر پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

 

سەوەفان لە نێوان ٢٩١ نەخۆشی پەکخەری مرۆڤدا ڕیزبەندی ١١ هەمینی وەرگرتووە و ئه‌م نه‌خۆشییه‌ کاتێک ڕوودەدات کە کڕکڕاگەی سەر ئێسقانەکان دادەخورێن بە تێپەڕبوونی کات.

 

هەرچەندە سەوەفان تووشی زۆربەی جومگەکانی لەش دەبێ، بەڵام زیاتر توشی جومگەکانی دەست، ئەژنۆ، حەوز هەروەها بڕبڕەی پشت دەبێت، ئەوانەی کێشی جەستە هەڵدەگرن، یان جموجووڵی زۆریان تیدایە.

 

هۆکارەکانی چین؟

1- زیادبوونی تەمەن

2- زیادبوونی کێش

3- ڕەگەزی مێ

4- هەندێک کار و پیشە کە بەهۆیانەوە فشاری زۆر دەکەوێتە سەر جومگە

5-.پێکان و زەبری دەرەکی

6-زۆر دووبارەبونەوەی فشار لەسەر جومگە وەکو لە وەرزشە ماندوکەرەکاندا

7-هۆکاری بۆ ماوەیی

8-ناڕێکوپێکیی زگماکیی لە جومگە و ئێسکدا

 

نیشانەکانی نەخۆشییەکە چین؟

1-ئازار

2-ڕەقبوونی جومگە

3-کەمبوونەوەی توانای جووڵە

4-هەستکردن بە کرتە کرتی جومگە

5- هەڵاوسانی جومگە (بە تایبەت هەڵاوسانی ڕەق)

6- بێهێز بوون و پوکانەوەی ماسولکەکانی ڕان و پووز

 

لێکەوتەکانی چین؟

پشتگوێخستن و چارەسەرنەکردنی سەوەفان، بە تێپەڕبوونی کات دەبێتەهۆی ئازاری درێژخایەن، شێواویی دەرکەوتەی دەرەکیی جومگە و هەروەها کەمبوونەوەی توانای جووڵە و پەککەوتنی کەسەکە لە ئەنجامدانی ئیشوکاری ڕۆژانە.

 

چارەسەر چییە؟

تاوەکو ئێستا چارەسەری بنەڕەتیی سەوەفان نەدۆزراوەتەوە، بەڵام دەتوانرێت توندی و ماوەی ئازارەکە کەمتر بکرێتەوە و مەودای جووڵەی زیادبکرێت، هەروەها تا ڕادەیەک ڕێگە لە خراپتربوونی جومگە بگیرێت.

 

چارەسەری سەوەفان بەزۆری پێکدێت لە کۆمەلێک چارەسەری فیزیایی و  وەرزشی و خۆپارێزی، وەکو:

 

1- وەرزشکردن ڕۆژانە ٣٠ خولەک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی دەوروبەری جومگەکە (بە پیادەڕەوی و مەلە، هەروەها وەرزشی تایبەتمەند بە جومگەکە)

2- دابەزاندنی کێش ئەگەر کێش لە ئاسایی زیاتر بوو

3- ڕێککردنەوەی خەو

4- دانانی گەرمی یاخود ساردی لەسەر جومگەکە بۆ ماوەی ٢٠خولەک ڕۆژانە

5-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە OMEGA 3 و ڤایتەمین D, C, A

6-چارەسەرەکانی دیکە وەکو چارەسەری فیزیایی، دەرزی ئارژنین، مەساج هەروەها گلوکۆزامین.

7-خۆپاراستن لە زۆر نووشتاندنەوەی جومگە (چیچکان، چوارمشقی، ئاودەستی شەرقی و قادرمە)

8- دەرمان: بەشێوەی دەرمانی دژەئازار و هەوکردن، یان ڕاستەوخۆ بۆ ناو جومگەکە، پزیشک بڕیاردەدات کام دەرمانەیان بۆ تۆ گونجاوترینە

9-ئەگەر ئەمانە هەمووی ناکارابوون و سەوەفان بووەهۆی ئازار و پەککەوتنی بەردەوامی کەسەکە، پەنادەبرێ بۆ نەشتەرگەری، بە تایبەت نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگە.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad