|
ZNA ــ هەولێر
بەگوێرەی پێگەی "ئێکسپرێس" توێژەرە ئەمریکییەکان دەڵێن:"میوەی مانگۆ ئاستی شەکری ناو خوێن دادەبەزێنێتو دۆخی گشتیی ئەوکەسانەی بەدەست نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوەمەوە دەناڵێنن باشتر دەکات".
توێژەرەکان دەڵێن:"مادەی پۆڵیفینۆڵ کە لەناو مانگۆدایە، تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنو دژە هەوکردنی هەیە، هەروەک ژمارەیەک پێکهاتەی ناسراوی چالاککەری لەڕوی بایۆلۆجییەوە تێدایە وەک کارۆتینات، تۆکوفێرۆل، ترشی ئەسکوربیک، ڕیشاڵی خۆراکی، پێکهاتەی فینۆلیک، ترشی گالیک و کێرسیتین".
لەلێکۆڵینەوەکەدا چەند خۆبەخشێک دەستنیشانکراون کە توشی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوەم بونو میوەی مانگۆی وشککراوە بۆ سیستەمی خۆراکییان زیادکراوە، دوای تێپەڕبونی چەند مانگێک ئاستی شەکری ناو خوێنیان دابەزیوە، هەروەک چۆن توێژەران تێبینیانکردوە ئاستی چەوری جەستەی بەشی هەرە زۆری خۆبەخشەکان دابەزیوە.
لەگەڵ ئەوەشدا توێژەران هۆشداریانداوەو وتویانە میوەی مانگۆ بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، بۆیە دەبێت کەسانی توشبوی نەخۆشیی شەکرە بڕێکی کەمی لێبخۆن.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |