English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزاێکی گەشتوو گوزار : وەکو پێویست گرنگی بە گەشیاری زستانە نەدراوە
2021-01-26 [02:35 AM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی گەشت و گوزار باس لەوە دەکات ھەرێمی کوردستان کەش و ھەواێکی لەباری ھەیە بۆ راکێشانی گەشتیاری زستانە وە ناوچە شاخاوییەکان شوێنێکی باشن بۆ راکێشانی گەشتیار بەتایبەت ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە فەریان لێ باریوە .


رەمەزان ئەحمەد شارەزایی گەشتووگوزار بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسێ راگەیاند لە وەرزی زستاندا ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان رێژەێکی زۆری بەفری لێدەبارێت ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی رێگا خۆشبکرێت گەشتیار لە خوار و ناوەراستی عێراق بھێنرێت وەکوو وەرزیی ھاوین گەشتیاری وەرزی زستانەش روو لە ھەرێمی کوردستان بکەن .

 

ئەو شارەزاییەیی گەشت و گوزار گوتیشی لە وەرزیی زستان تەنھا لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت ناوچەکانی تری عێراق لێی بێ بەشن ئەمە زیاتر پال بە گەشتیارە دەنرێت لەو وەرزە روو لەو ناوچامە بکەن .


رەمەزان ئەحمەد گوتیشی بەلام ئەوەی جێگایی داخە گرنگێکی زۆر کەم بە گەشتیاری زستانە دراوە ھیچ شوێنێکی خلیسکانی سەر بەفر نیە کاتێک گەشتیار دێت رووی تێبکات یانیش بەھۆی ئەوەی بەشی زۆری بەفر بارینەکە لە ناوچە شاخاویەکانە دەبێت رێگایی ھاتووچۆی گونجا ببرێتە ئەو شوێنانە کە دەرفەت ھەیە بکرێنە شوێنی گەشتیاری زستانە .





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad