ZNA – هەولێر
بڵاوکردنەوەی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی جێمس بۆند بەناوی " No Time To Die" جارێکی دیکە دواخرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2020ـەوە و تاوەکو ئەمڕۆ چەندین جار نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا دواخراوە. ئەمجارەش هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نمایشکردنی ئەم بەرهەمە سینەماییە بۆ 8 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دواخرا. لەلایەکی دیکەوە بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکێک لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاوبکرێتەوە، لەبەرامبەردا بەرهەمهێنەرانی 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەردەگرن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad