ZNA – هەولێر
ئەوانەی بینەری زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Bridgerton"ـە بوونە، رەنگە هەندێ هەڵەی گەورەی نێو ئەم بەرهەمەیان نەبینیبێت. ئەم بەرهەمە کە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە، لە یەکیک لە دیمەنەکانیدا هێڵێکی زەرد لەسەر رێگا دەبیندرێت، کە هێڵێکی هاتووچۆی نوێیە و لەسەردەمی رووداوەکانی چیرۆکی ئەو زنجیرەیە بوونی نەبووە. هەروەها لە دیمەنێکدا سەرپۆشەرێکی سندوقی هێڵی تەلیفۆنەکان بەدی دەکرێت کە ئەویش لەو سەردەمەدا نەبووە. لەلایەکی دیکەوە نێتفلێکس بڕیاری بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی ئەو زنجیرەیەی داوە و ئەمساڵ بەرهەمهێنانی دەستپێدەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad