ZNA – هەولێر
پاریس جاکسن خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی و کچی مایکل جاکسن، بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە. ئەم بەرهەمە بەناوی " Eyelids"یە و لە کەناڵی تایبەتی پاریس جاکسن لە یوتیوب بڵاوکرایەوە و بە رەنگی رەش و سپی بەرهەمهاتووە و لە دەرهێنانی فیلیپ جۆزێفە. پاریس ئەم بەرهەمە نوێیەی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژی جیهانی ئاندی هۆل گوتووە، ئەو گۆرانیبێژە لە 2020 لە بەرهەمهێنان و نووسینی بەشێک لە تێکستی گۆرانییەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی پاریس بەشداربوو کە بەناوی "Wilted" بڵاوکرایەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad