ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، سلینا گۆمێز، ئاماەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی. ئەو گۆرانیبێژە رووبەرگی ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی کلاسیکی لەخۆدەگرێت. بڕیارە ئەم بەرهەم نوێیە لە چەند هەفتەی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە، بەڵام سلینا گۆمیز تەمەن 28 ساڵ هیچ وادەیەکی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە بڵاونەکردووەتەوە. بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە ڤیدیۆکلیپێکی بەناوی De Una Vez بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و پێدەچێت ئەو گۆرانییە یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی بێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad