ZNA - ھەولێر
لە یارییەكانی جامی ئیتاڵیا و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەدا هەردو یانەی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان ڕوبەڕوی یەكتربونەوە.
له ئهنجامدا ئینتهر توانی یاریهكه له بهرژهوهندی خۆی كۆتایی بهێنێت به ئهنجامی 2-1 و میلان دووربخاتهوه.
گێمی یەکەم میلان بە گۆڵێکی زلاتان ئیبرایمۆڤیچ به پێشكهوت و ئهو تایمهی له سوودی خۆی كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا بارودۆخی میلان خراپ بوو كاتێك لەخولەکی 58 ناوبژیوان بەکارتی سوور زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی کردەوه، دواتر ئینتهر لەخولەکەکانی 71 و 97 دوو گۆڵیان لهڕێگهی لۆکاکۆ و ئیریکسن تۆمار کرد و گهیشتنه قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |