English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسیدارترین نیشانەكانی هەوكردنی قۆلۆن كەی پێویستە ڕاوێژ بەپزیشک بکەیت؟
2021-01-27 [11:19 AM]

ZNA ــ هەولێر


لەبەر ئەوەی هەوکردنی قۆلۆنی هەستە دەماری ڕیخۆڵەی دەرونی،  لە نەخۆشییە هەرە بێزارکەرەکانە بۆ توشبوەکەی، بەجۆرێک کە کاریگەری لەسەر هەمو چالاکیەکانی ڕۆژانە دەبێت، بۆیە پێویستە بەخێرایی ڕاوێژکاری بە پزیشک بکەیت لەکاتی بونی هەر ئازارێک لە هەناو ڕیخۆڵە، یان پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت لەکاتی بونی ئەم نیشانانە.

مەترسیدارترین نیشانەکان:

- ناڵاندن بەدەست سکچون لەشەواندا.
- خوێن بەربون لە کۆم.
- لەدەستدانی کێش.
- ڕشانەوە بەبێ هۆکار.
- توشبوون بە ئەنیمیا یان کەم خوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن.
- بەزەحمەت قوتدانی خۆراک.
- هەست کردن بەئازاری بەردەوام بە تەنانەت دوای دەرکردنی غازات.

کۆنترۆڵ کردنی نیشانەکانی هەوکردنی قۆلۆنی هەستە دەمارەکانی ڕیخۆڵەی دەرونی بە خۆراک:

لەگەڵ ئەوەی کە چارەسەرکردن بە دەرمانی پزیشکی گرنگە لە چارەسەرکردنی قۆلۆنی هەستەدەماری ڕێخۆلە و هەوکردنی هەناو، بەڵام هەندێک پارێزی خۆراکی و نەریتی تەندروستی گرنگە لەچارەسەرکردن و کەمکردنەوەی نیشانەکان، چەندین جۆر خۆپارێزی خۆراکی باو هەن بۆ توشبوی هەوکردنی قۆلۆنی هەستە دەمارەکانی ڕیخۆڵە.

سیستەمی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەکان زۆر بەسودە بۆ دەستگرتن و کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی قۆلۆنی هەستە دەماری ڕیخۆڵەی دەرونی، یان هەوکردنی قۆلۆن بەشێوەیەکی گشتی لەهەندێک لە توشبواندا، کە ڕیشاڵەکان یارمەتیدەرە بۆچاڵاک کردنی کرداری هەرس و نەرم کردنی پاشەڕۆ (کیموس) وە لەکۆتایدا جوڵەی ڕیخۆڵەکان ئاسان دەکات.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad