ZNA - ههولێر
وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیاند، لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی ناتۆ بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە سوپای عێراق، ٢٥ راوێژکاری سەربازیی رەوانەی بەغدا کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "راوێژکارە سەربازییەکانمان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی ناتۆدا لە پێناو پاڵپشتیکردنی سوپای عێراق، چوونە بەغدا".
باسی لهوهش كردوه، ئەو ٢٥ راوێژکارە سەربازییانە کە یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی عەمید، لەچوارچێوەی پەیمانی ناتۆدا ئەرک لە عێراق جێبەجێ دەکەن.
ئەمەیش دوای ئەو سەردانە دێت کە وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار ھەفتەی رابردوو بۆ بەغدا و ھەولێر ئەنجامیدا.
ئهنادۆلۆ
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |