ZNA - هه‌ولێر
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد.
له تویته‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی وتی، پیرۆزبایت لێده‌كه‌م به بۆنه‌ی متمانه وه‌رگرتنت وه‌كو وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و خۆشحاڵ ده‌بم پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكا و كوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه كار بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی زیاتر له ناوچه‌كه بكه‌ین.
بلینكن، كه رۆژی سێشه‌ممه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌كو وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا متمانه‌ی پێدرا و بلینكن، دیپلۆماتكارێكی به ئه‌زموونی ئه‌مریكییه و له ئیداره‌ی ئۆباماشدا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه و چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |