English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر ھەرکی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیازپاکیی خۆیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ عێراق نیشان داوە
2021-01-27 [03:23 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە ھیوا دەخوازم کوتلە سیاسییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێگرنەبن لە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا، لە رێککەوتنەکان لە ‌ئاستی حکوومەت گرفتمان نییە، بەڵام لە ئاستی ھەندێک کوتلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرفت ھەیە.

ناسر ھەرکی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی١ی٢٠٢١، شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ بووەتەوە، تا ئێستا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی عێراق لەبارەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان و پرسی نەوت، نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام کۆبوونەوە و گفتوگۆکان بەردەوامن.

ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ھیوا دەخوازم کوتلە سیاسییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێگرنەبن لە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا، لە رێککەوتنەکان لە ‌ئاستی حکوومەت گرفتمان نییە، بەڵام لە ئاستی ھەندێک کوتلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرفت ھەیە، ئەگەر کوتلە سیاسییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێگربن لە پەسەندکردنی بودجە و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان، ئەوا نەوەک بە تەنیا ھەرێمی کوردستان، ھەموو خەڵکی عێراق زەرەرمەند دەبن.

ھەروەھا ناسر ھەرکی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندە باڵاکەی نیازپاکیی خۆیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ عێراق نیشان داوە، بەڵام ھەندێک لایەنی عێراقی بەھۆی بیری تەسکی مەزھەبی و نەتەوەیی خۆیان، بەرژەوەندیی خۆیان لە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا دەبیننەوە.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad