English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: یەک لەو دزانەی دووکانەکانی گەرەکی فەرمانبەران دەگیرکرا
2021-01-27 [03:26 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، کە ئەو سێ کەسەی دزیان لە دوکانەکانی گەرەکی فەرمانبەران کردوبوو یەکێکیان خۆی رادەستی پۆلیسی ھەولێر کردووە.

ڕائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی دزییەکانیان لە دووکانەکانی گەڕەکی فەرمانبەران ئەنجام داوە، سێ کەس بوون، یەکێک لەوانیش خۆی ڕادەستی ئاسایشی ھەولێر کردووە، ھەروەھا دوو کەسەکەی دیکە خەڵکی دھۆکن، پۆلیسی ھەولێریش بۆ دەستگیرکردنی ھەردوو تۆمەتبارەکە، زانیارییان داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک.

ھەروەھا ڕائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سەرجەم تۆمەتباران پێشینەی تاوانیان ھەبووە و لە زیندان یەکتریان ناسیوە، ھەروەھا ئەوەش دوورە لە راستی کە دزی لە ١٥ دووکانی گەڕەکەکە کرابێت، دزییەکە تەنیا لە ھەشت دووکان کراوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad