English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتەروو
2021-01-27 [03:27 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە گەشتی عومرە بۆ وڵاتی سعودیە دەستی پێکردووەتەوە بە رەچاوکردنی رێککارەکانی خۆپارێزی، بەڵام لە کوردستان تائێستا بڕیار نەدراوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وڵاتی سعودییە بە مەرج و رێککاری نوێ گەشتەکانی عومرەی بۆ وڵاتان دەستپێکردووتەوە، بە ئامانجی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا چەندین رێککاری توند گیراونەتەبەر، لەوانەش کەرەنتینکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ ماوەی سێ رۆژ.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گووتی: ئێمە بڕیارەکەمان بەدەست گەیشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودییە، بەڵام بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تەنیا لە دەسەڵاتی لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنادایە، ئەگەر بارودۆخەکە لەباربێ بە رەچاوکردنی رێککارەکان گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە،ئێمە ئامادەین تەنیا چاوەڕێی بڕیارەکەین.

ھەروەھا نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین تا بڕیارەکە دەرنەچێ جارێ پارە بە ھیچ کەس و کۆمپانیایەک نەدەن، چونکە پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان لای حکوومەت لە پێش ھەموو شتێکە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad