English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کۆردستان دەزگاکانی ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان کۆدەکاتەوە
2021-01-27 [07:42 AM]

ZNA- هەولێر


 


سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت، ''وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى بۆ یه‌كده‌نگى كورد له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى هه‌موو حیزبه‌كانمان بانگهێشت كردووه‌ له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسى یه‌كه‌مى ده‌زگا بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مان كۆ بینه‌وە.

جوان ڕۆژبەیانی، ئەندامی بەرلەمانی کوردستان  بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: وه‌كو لیژنه‌ دواى ده‌رچوونى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ یاساكانى پێشوو، بازنه‌كان بچووك كراونه‌ته‌وه‌، له ‌هه‌مان كات ڕه‌وشى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئێستا له‌ بارودۆخێكى ناهه‌مواردایه‌ و هه‌ڵبژاردنیشى تێدا بەڕێوه ‌بچێت ڕێژه‌ى كورد به ‌شێوه‌ى خۆى نابێت، بۆیه‌ وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى، ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى هه‌موو حیزبه‌كانمان بانگهێشت كردووه‌ له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسى یه‌كه‌مى ده‌زگا بۆ ‌په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌، سەعات ۱۱ـى پێشنیوه‌ڕۆ كۆببینه‌وه‌.


جوان ڕۆژبەیانی گووتی: بڕیاره‌ ته‌واوى حیزبه‌كان به‌شدار بن، هه‌ندێك له‌ حیزبه‌كان ئه‌گه‌ر كورسیشیان نه‌بێت هه‌ر به‌شدار ده‌بن له‌ و دانیشتنه،‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى حیزبه‌كانى تر بن، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، سه‌رۆك و جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مان ئاماده ‌ده‌بن.

هەروەها جوان رۆژبەیانى، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی خستەروو گووتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ حیزبه‌كانى به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ دانانى لیست و قه‌واره‌ى هه‌ڵبژاردن یه‌كده‌نگ بن و هاوكارى یه‌كترى بن، داوایان لێ ده‌كه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ماهه‌نگ و یه‌كده‌نگ بن ئه‌گه‌ر یه‌ك كاندیدیشیان هه‌بێت وه‌كو حیزبه‌ كوردستانییه‌كان كۆك بن له‌سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى كوردان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.


D.H





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad