English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانی
2021-01-27 [07:57 AM]

ZNA- ھەولێر


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ماوەیەکە لە ھەندێ ناوەندی ئیعلامی و سیاسی باسی شەڕی داعش دەکرێت. لێرەدا ڕاستییەک ھەیە ناکرێ چاوپۆشی لێ بکرێ، داعش دیاردەیەکە کە دوژمنی سەرجەم مرۆڤایەتییە و، شەڕکردن لەگەڵ داعش شەڕێکی ئاسان نییە چونکە بەرەیەکی بەرفراوان و ھەمەلایەنە و، لایەنێکیش بە تەنیا ناتوانێ داعش تێکبشکێنێت. ڕیشەکێشکردنی داعش ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی ھەموو لایەک و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.

کاتی خۆی لە شەڕی داعشدا ئێمە سوپاسی ھاوپەیمانان و ئەمەریکامان کرد کە یارمەتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیان داوە. سوپاسی ھەموو ئەو لایەنانەشمان کرد کە بە جۆرێک بەشداربوونە لە شەڕی داعش و یارمەتیی پێشمەرگەیان داوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ھەموو لایەک ئەوە بزانن کە ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، کوردستانی لە ھەڕەشەی داعش پاراست، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو. ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە کە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کوردستان تێکشکا.

مسعود بارزانی
٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad