English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2021-01-28 [08:19 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری  هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ و ئه‌مرۆ و سبه‌ی هه‌ینی  ، دابه‌شكردنی مووچه‌ كۆتایی دێت.
 به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 28 ى 1 ى 2021  مووچه‌ی مووچەی وەزارەتەکانی‌ شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری، خانەنشینانی پێشمەرگە بە لێبڕینی 21٪ـەوە دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: هه‌ر ئه‌مرۆ  مووچه‌ی  سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان بە لێبڕینی 50٪ـەوە دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی هه‌ینی  مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت و  كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌هێندرێت.

 





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad