English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: لەمساڵدا ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە قەزای ئاکرێ بەئەنجام دەگەیەنین
2021-01-28 [08:23 AM]

ZNA-هەولێر



وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایدەگەیەنێت، ھەمو ھەوڵێک دەدەن لەمساڵدا ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ بۆ ھاوڵاتیان لە سنوری قەزای ئاکرێ بەئەنجام بگەیەنن.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن  و بریكاری وه‌زاره‌ت ، سەردانی قەزای ئاکرێیان کردو لەلایەن قائیمقام و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومییەوە كۆبوونه‌وه‌ و .دواتر  بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ئاکرێی بەسەرکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئامانجی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە رونکردەوەو رایگەیاند؛ ھاتنمان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ قائیمقام و لەنزیکەوە گوێگرتن بوە لە داواکاری و پێداویستییەکانی سنورەکە کە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی کارەکانی ئێمەدایە چۆن بتوانین خزمەتی قەزای ئاکرێ بکەین.
تیشکی خستەسەر ئەو پڕۆژانەش کە قائیمقامی قەزای ئاکرێ پێشکەشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی کردوەو وتی:داواکارییەکان چەندین پڕۆژەی لەخۆ گرتوە، کە پڕۆژەی گرنگ بون، لەوانە دروستکردنی رێگای نوێ و نۆژەنکردنەوەی ھەندێ رێگای تر، کە نزیکەی 13 پڕۆژە دەبێت و کۆی تێچوی ئەو پڕۆژانەش کە گفتوگۆمان کردوە نزیکەی 16 بۆ 16.5ملیار دینار دەبێت. 
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئاکرێ دەدەین کە نوێنەری ئەوان دەبین لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی ئەو بودجەیەو جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە لەمساڵدا، کە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ بۆ سنورەکە.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad