ZNA - ھەولێر
لە درێژه‌ی یارییەكانی جامی كوپا ئیتاڵیا و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یانەی یۆڤانتۆس و سپاڵ ڕووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه.
له ئه‌نجامدا خانمه پیره‌كه توانی یارییەكه بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بباتەوە.
گۆڵه‌كانی یۆڤی، هه‌ریه‌كه له یاریزانان مۆراتا، فرابۆتا، کۆلۆسیڤسکی و کێزا لەخولەکەکانی 16 و 33 و 78 و 94 تۆماریانکرد.
دوای ئه‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی یۆڤانتۆس گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوه.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |