ZNA-هەولێر وەزیری تەندروستی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی پەتای نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەرنەکەوتووە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ نیشانەیەکی پەتای نوێی کۆرۆنا لە عێراق دەرنەکەوتووە.
تەمیمی راشیگەیاند، پشکی عێراق لە ڤاکسینی کۆرۆنا مسۆگەر کراوە و لە کۆتایی مانگی ئادار دەگات.
راشیگەیاند، سەرەتا ڤاکسینەکە بە پزیشک و کارمەندانی سەربە وەزارەتی تەندروستی، هێزە ئەمنییەکان، میدیاکاران، کەسانی سەروو 50 ساڵی و ئەوانەی نەخۆشی دیکەیان هەیە دەدرێت.
یەكەم حاڵەتی نەوەی نوێی كۆرۆنا، بۆ یەكەمجار لە مانگی 9ی 2020 لە وڵاتی بەریتانیا تۆمار كرا، دواتر رێژەی تووشبوون لەو وڵاتە زیادیكرد و بۆ چەند وڵاتێكی دیكە گوازرایەوە.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |