ZNA- ھەولێر ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت بێ دەنگی وەزیری ڕۆشەنبیری و وەزارەتەکەی لە مەڕ فیلمە ئێرانیەکە بۆ بچوکردنەوەی ڕۆڵی مێرخاسانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش و بەکەم تەماشاکردنی ڕۆڵی سەرکردایەتی کورد و جەنابی سەرۆک بارزانی لەو ڕوویەوە، زێتر لە مانایەک هەڵدەگرێت، کە ئێمە نە وەزیرمان هەیە نە وەزارەت!؟.
رێبوار بابکەی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەرەیی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوک دەنوسێت وەزارەتی ڕۆشەنبیری کە وەزیر گوزارشت لە سیاسەتەکەی دەکات، پێویستبوو بەر لە هەر دامەزراوەیەکیتری حکومەت بۆ دەر بڕینی هەڵوێست بە دوو ئاراستە دەنگ و ڕەنگی هەبوایە:
ئاراستەی یەکەم، سەرزەنشتی ئەو فیلمەی کردایە و داوای لە هاوتا وەزارەتەکەی (وەزارەتی توراسی ڕۆشەنبیری و گەشتیاری) لە حکومەتی ئێران کردایە داوای لێبوردن بکات.
ئاراستەی دووەم، قەدەغەی نمایشکردنی ئەو فیلمەی لە کەناڵ و سایتەکان و پەیجەکانی سەر بەو کەناڵانەی لە هەرێمی کوردستان-ی بکردایە!.
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو فیلمەی کە ئێرانییەکان بۆ مەبەستی شێواندنی ڕاستییە مێژووییەکان و سەروەرییەکان پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کە ئەفسانەیی بوو کاری ڤیدیۆیان بۆ کردبوو ڕەواجدانێکی ئیعلامی بێ بنەمایی بوو بۆ بە پاڵەوانکردنی خۆیان، وا وێنایان کردبوو کە ئەگەر ئەوان نەبوونایە داعش هەولێرو هەرێمی کوردستانی داگیر دەکرد!، لە کاتێکدا ڕاستیەکەی ئەوە بوو کە ئەگەر سەرۆک بارزانی و نەبەردی پێشمەرگە نەبووایە ڕەنگە داعش هەتا سنوورەکانی ئێران بچووبایەو خۆی بەدرێژای سنووری ئەو وڵاتە کەمەرکێش کردایە!.
ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە |