English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات
2021-01-28 [11:25 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١  لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی ئیدارەی تازەی ئەمەریكا بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە گەیاند و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لای خواست.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad