ZNA هەولێر نەخۆشی ئەکزیما بە یەکێک لە نەخۆشیە بەر بڵاوەکانی پێست دادەنرێت، ئەکزیما لە ئەنجامی ھەوکردنی پێستەوە دروست دەبێت ئەم نەخۆشیە بە خوران، سووربوونەوەی پێست، دروست بوونی لیر و قڵیشان دەناسرێتەوە.
ھۆکارەکانی درووستبوونی نەخۆشی ئەکزیما ئەمانەن:
١ـ ماددەی وەڕسکەر وەک سابون، شامپۆ، ماددە پاک کەرەوەکان بە گشتی، گۆشت و سەوزە.
٢ـ زیندەوەری بچوک وەک بەکتریا، ڤایرۆس، کەڕوو و خواردن بەرھەمەکانی شیر.
٣ـ گۆڕانی ڕێژەی ھۆڕمۆن بە تایبەتی لە خانمانی دووگیان.
٤ـ ماددەی ھەستیار وەک تۆز، ئاژەڵی ماڵی و کڕێژی سەر.
٥ـ پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم، شێی بەرز و نزم و ئارەقە کردن.
پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام ئاماژە بەوە دەدەن، وەرگرتنی دەرمان ئەگەر پێستەکە ووشک بێت گیراوەیەک بەکار بێنێت لە ووشکی بیاپرێزێت، دوورکەوتنەوە لەو خواردن و ژینگە و هۆکارانەی کە دەبنە هۆکاری تووشبوون بەو حاڵتە.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |