ZNA ــ هەولێر دەوالی بریتیە لە گەورەبوون و لوولخواردنی خوێنهێنەرەکان، هەر خوێنهێنەرێکی لەش ئەگەری تووشبوون بە دەوالی هەیە بەڵام خوێنهێنەرەکانی پەلەکانی خوارەوە "قاچ و ڕان" لە هەموو بەشەکانی تری لەش زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.
هۆکارەکانی ئەمانەن:
۱-بۆماوەیی.
۲-به پێوەوەستان و ماندوبونی زۆر.
۳-قەڵەوی.
٤-ئەوانەی كێشەی خوێن مەینیان هەیە.
٥- بەکارهێنانی حەبی مەنعی دوگیانی.
٦-بەركەوتنی زەبری دەرەكی.
۷-بەساڵاچون.
۸- لاوازبونی توانای گورچیلە.
نیشانەکانی دەوالی ئەمانەن:
۱-بونی ئازار له شوێنى دەوالی و خورانی شوێنەکه .
۲-ئازار و ئاوسانی شوێنەکەی.
۳- دەرکەوتنی مولوله و دەماری خوێن بەشێوەیەکی ناتەندروست.
دەوالی ئەوەیە کە بە پێوە وەستان وبە رێگا رۆشتن پەستانی ناو خوێنهێنەرەکانی بەشی خوارەوەی لەش بەرز دەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |