English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا: چەندین پرۆژەی نوێ لەپلانی ئێمەدان بۆ ئەم ساڵ
2021-01-28 [04:14 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، زۆری خەڵک پارەی کارەبا نادەن، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی بۆ کارەبا لە خەڵکی وەردەگرێت، پارەیەکی ڕەمزییە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی لە ٧٥‌%ی پشتیوانی لە کەرتی کارەبا دەکات.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: چەندین پڕۆژەمان بۆ ئەمساڵ ھەیە، دیارترینیان ئەوانەن، کە بەردەوامن لە بەرھەمھێنانی کارەبا کە نزیکەی ھەزار و ١٥٠ مێگاواتن، ڕاکێشانی ھێڵکاریی ١٣٠ کەیڤی لەنێوان تانجەڕۆ و سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەروەھا ڕاکێشانی ھێڵی بازیانی گازی بۆ ڕانیە، لەگەڵ چەندین وێستگەی دیکە و بەستنەوەی وێستگەکان بە ھێڵەکانەوە،‌ ھەموو ئەو پڕۆژانە لەپلانی ئێمەداین بۆ ئەمساڵ، بەشێکیان لە جێبەجێکردنن و بەشێکیشیان دەست پێدەکەن، بەرزترین خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبای نیشتمانی ئێستایە،‌ بۆیە ڕێژەی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان گووتی: بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانەی وەزارەتی کارەبا ژێرخانی کارەبا دەوڵەمەند دەکەن، بۆ ئێمە ئەوەی گرنگە پشت بەخۆمان ببەستین، جگە لەوەی کە وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کەرتی ژێرخانی کارەبا ھی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن،‌ ئەمەش دڵخۆشکەرە، ئەوەی لەسەرمانە وەک وەزارەتی کارەبا، خزمەتکاری خەڵک بین، گرنگە گرفتی گواستنەوە و دابەشکردن چارەسەر بکەین، ئەو فشارەی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دروست دەبێت، چارەسەری بکەین، ئەمانەش کاری لەپێشینەی ئێمەن، بەڵام بەداخەوە ھاووڵاتییانی ئێمە بە ‌بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، چوار ئەوەندە کارەبا بەکار دەھێنن، بە ‌بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپاش حەوت ئەوەندە کارەبا بەکار دەھێنن.

ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، بەداخەوە بەشێکی زۆری خەڵک پارەی کارەبا نادەن، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی بۆ کارەبا لە خەڵکی وەردەگرێت، پارەیەکی ڕەمزییە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی لە ٧٥‌%ی پشتیوانی لە کەرتی کارەبا دەکات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad