English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم: ھەر کەسێک پێوەری ئاوی ماڵەکە نەبەستابێت مانگانە بڕی سەد ھەزار دیناری بۆ ھەژمار دەکرێ
2021-01-28 [04:26 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتپی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە  لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان لە ساڵی ٢٠١٥ پڕۆسەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان بەردەوامە و تائێستا، ھەر ھاوبەشێکیش پێوەری ئاوی نەبەستبێ یان لێیکردبێتەوە، سزایەکی توندی دەدرێت و بۆ ھەر مانگێک بڕی ١٠٠ ھەزار دیناری بۆ ھەژمار دەکرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان لە ساڵی ٢٠١٥ پڕۆسەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان بەردەوامە و تائێستاش زیاتر لە ٥٩٠ ھەزار پێوەر بەستراوە، کە دەکاتە زیاتر لە ٦٠ %ی کۆی ھاوبەشانی ئاو لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گووتی: تائێستا پڕۆسەی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ھاوبەشانی گوندەکان نەچووەتە باری جێبەجێکردن، ھەر کاتێکیش پێوەری ئاو بۆ گوندەکان بەسترا ئەژمارێکی تایبەتیان بۆ دەکرێت و بە پارەیەکی کەمتر بۆیان ھەژمار دەرکرێ.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەر ھاوبەشێکیش پێوەری ئاوی نەبەستبێ یان لێیکردبێتەوە، سزایەکی توندی دەدرێت و بۆ ھەر مانگێک بڕی ١٠٠ ھەزار دیناری بۆ ھەژمار دەکرێت و ماوەی چوار مانگە بڕیارەکە چووەتە باری جێبەجێکردنەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad