English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌
2021-01-30 [09:18 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، هۆشدارییه‌كى له‌باره‌ى دروستبوونى ته‌م بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، هۆشدارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی سارد و زیادبوونی ڕادەی شێ، ئێستا لە بەشێکى ناوچە جیاجیاکانی هەرێمى كوردستان بە تایبەتی شاخاوییەکان، تەم دروست بووە.

له‌ به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ 28/1/2021، شه‌پۆلێكى بارانبارین هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌، له‌ به‌شێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان و لووتكه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌كانیش به‌فر بارى.





ئەم هەواڵە 1519جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad