English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ووتاری ھەیینی لە نێوان بەرگریکردن لە شکۆی گەلەکەمان و موزایەدەی سیاسی
2021-01-30 [09:57 AM]

نووسین: وەیسی سەعید وەیسی


ووتاری ھەیینی رۆل و کاریگەریی خۆی ھەیە لەئاراستەکردنی کۆمەڵگەو بەگەورەترین کۆبوونەوەی ھەفتانە دادەندرێت  کەلەمزگەوتەکاندا ئارەزوومەندانە خەلک تێدابەشدارن ‌ بەجۆرێک کەکاریگەری ھەیە لەئاراستەکردن و دروستکردنی رای گشتیدا.
بۆیەش گرنگەبابەتەکان لەگەل واقعی کۆمەلگاورووداوە گرنگ وھەستیارەکان دابن تالەم رێگایەوەبەشداربووانی ووتاری ھەیینی ھوشیاربکرێنەوە,لەرابردووشداھەمیشەراچاوی رووداوپێشھاتەکان کراوەکەھەمیشەمامۆستای ئایینی قسەی خۆی ھەبووە.
 لەم ھەفتەیەشداچەندمامۆستاێکی بەرێزی ئایینی لەروانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی ئایینی ونەتەوەیان لەدوای ئەوەی لەکۆماری ئیسلامی ئێران  فلیمێکی کرچ وکال کەھەلقولاوی رقی ناحەزانەی دووژمنانی گەلەکەمانە نمایش کرادەیەوێت لە شکۆی پێشمەرگە و ڕۆلی سەرۆک مسعودبارزانی لە شەڕی تیرۆرستانی داعش و تێکشکاندنیان کەم بکاتەوە چەند بوختانی پوچ و بێ بنەماودوورلەراستی بلاودەکاتەوەکە ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە، چونکەگەرقارەمانیەتی پێشمەرگەو سەرۆک بارزانی نەبائەستەم بووبتواندرابائەم گروپەتیروریستەیەتێک شکێندرابابۆیەش جیھان قەرزاری سەرۆک وپێشمەرگەوگەلی کوردستانن ،لەکاتێکیش کەھەست دەکرێت  بەجۆرێک لەجۆران لایەنێک دەیەوێت لەرۆلی پێشمەرگەوسەرۆک بارزانی کەم بکاتەوەمافی ھەمووچین وتوێژەکانەھەلوێستیان ھەبێت ،لەم چوارچێوەیەدا وەک توێژێکی دیار ی کۆمەلگالەووتاری ھەیینانداژمارەێک مامۆستای ئاینی باسیان  ئەو بێ رێزییانەیان  کردکە بەرامبەر بە ڕەمزەنەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان  کراوەکەئەمەش بەجێگەیاندنی ئەرکێکی ئایینی ونەتەوەییەچونکەبەرگری کردن لەخاک ونیشتیمان وئالاوپێشمەرگە بەھەرشێوازێک بێت پێویستەچونکەمرۆڤی ئایین پەروەردەبێت نیشتیمان پەروەریش بێت  ، کەچی لێرەولەوێش خەلکانێک لەجیاتی بەرگری لەھەستی شۆرشگیرانی  زۆرینەی خەلکی کوردستان کەچی پشتگیری لەنەیارانی گەلەکەمان دەکەن وسەرقالی  چەواشەکارین  کەوتونەتە ھێرشکردنە سەر ئەومامۆستائاینییانەی لەووتاری ھەیینی ھەلوێستیان ھەبووەوبەرگریان  لە سەرۆک بارزانی وخوێنی شەھیدان کردوە،حەقە لەم جۆرەکەس ولاییەنانەبپرسین بۆ
لایان ئاسایی بوو لەمینبەری مزگەوتەکانی کوردستان پشتگیری لەباکستان وئەفغانستان ومورسی و حەماس و بورما بکەن ....
بەڵام ئاسایی نیە لەمزگەوتەکانی خۆمان  باسی مێژووی پرلەسەروەری گەلەکەمان بکرێت،ئەی (الالقربون اولی بالمعروف )نییە 
دەپرسم  لەوجۆرەکەس ولاییەنانەکێ بووئەفسانەی داعشی تێکشکاند ؟کێ بووشکۆی تاکی کوردی پاراست ؟  پێتان خۆش بێت یان ناجیھان تۆماری کردوەگەررێبەرایەتی سەرۆک بارزانی نەبالەسەنگەرەکانی بەرگری جگەلەخوای گەورەکەس نەی دەزانی ئێستاچارەنوسمان چی دەبوو...
ئەومامۆستائایینەیانەی ئەمرۆھەلوێستیان ھەبوومێژووێکی تری  پرلەسەروەریان تۆمارکرد ودرێژیان بەرێگای پێشەواوسەرکردەکانی بزوتنەوی رزگاریخوازی گەلەکەمانیان دا سەلماندیان  ھەمیشەلەسەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردنن لەخاک وگەلی کوردستان ...





ئەم هەواڵە 8455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad