English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆماری بایۆمه‌تری درێژكرایه‌وه‌، كۆمسیۆن كێشه‌یه‌كی خۆی ئاشكرا كرد
2021-01-30 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، بەرپرسی لقی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق عەبدولڕەزاق موشیر گۆران، رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارداوه‌، تۆماری بایۆمه‌تری تا ٣١ی ئاداری ٢٠٢١ درێژبكاته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ هه‌ڵبژاردن لە ئامادەباشییەکی تەواوداین، تەنیا یەک کێشەمان هەیە، ئەویش کەمی کارمەندە.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، عه‌بدولره‌زاق موشیر وتیشی، وادەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی حیزبەکان و بەربژێران درێژدەکرێتەوە، به‌جۆرێك بۆ هاوپەیمانیی حیزبەکان تاوەکو ١٠ی شوبات و، بۆ بەربژێرانیش تاوەکو ١ی ئازار کاتەکە درێژدەکرێتەوە، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکراوەتەوە واتا تاوه‌كو ٣١ی ئاداری ٢٠٢١ پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌سه‌دا ٥٦ی ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە و پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌یشی كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سه‌دا ٨٠ی ئاواره‌كان بایۆمه‌ترییان بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

عەبدولڕەزاق موشیر ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌، وەکو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە، لە ئامادەباشییەکی تەواوداین، تەنیا یەک کێشەمان هەیە، ئەویش کەمی کارمەندە.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad