English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری هه‌رێم: به‌غدا ده‌یه‌وێت کارەکانی سه‌رژمێری گشتی بە مەرکەزی بەڕێوە بچن
2021-01-30 [04:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاماری هه‌رێم وتی، پشکی بوودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرژمێریی گشتی چارەسەر نەکراوە، لەوەش ناچێت بیانەوێت کێشەکە چارەسەر بکەن و ئێمە وا تێ گەیشتووین دەیانەوێت کارەکان بە مەرکەزی بەڕێوە بچن، وتیشی، من بە دووری دەبینم سەرژمێری لە وادەی خۆی له‌ کۆتایی ئەمساڵ، بەڕێوە بچێت، ئەگەر عێراقیش بڵێ ئامادەکاریم کردووە و بە ھەر شێوەیەک بیانەوێت پڕۆسەکە بەڕێوە بەرن، ئەوە ھەرێمی کوردستان ناتوانێت بەشداری بکات.

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی گشتیی ئاماری ھەرێم، رايگەیاند، سەرژمێری کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە ئامادەکاریی باش ھەیە، بەتایبەتی ئەم جارە سەرژمێریی گشتی بە شێوەی ئەلیکترۆنی و بە تابلێت دەکرێت، ئەوەش ژێرخانێکی پتەوی دەوێت، ئەو ژێرخانەش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان نییە، کارەکانی دەزگای ئاماری عێراق زۆر بە پچڕپچڕی بەڕێوە دەچن، ئەوانیش کێشەی خۆیان ھەیە، لەوانەش نەبوونی بوودجە و سنوردارکردنی بوودجەکەیان، لەبەر ئەوەش ئامادەکارییەکانی سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان ئامادەکاریی زۆر سەرەتایین.

سیروان محەمەد وتیشی، بابەتی پشکی بوودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرژمێریی گشتی چارەسەر نەکراوە و وەزارەتی پلاندانانی بەغدا بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە بۆ ئامادەکارییەکانی سەرژمێریی گشتی، لەوەش ناچێت بیانەوێت کێشەکە چارەسەر بکەن و ئێمە وا تێ گەیشتووین دەیانەوێت کارەکان بە مەرکەزی بەڕێوە بچن و یەک دینار نەدەن بە وەزارەتی پلاندانانی ھەرێمی کوردستان.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی ١٠/١٠ی ئەمساڵ ڕێگرە لە بەردەم بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی، چونکە ناکرێت ھەردوو پرۆسەکە نزیک بن لە یەکەوە، دواتر بە ئاسانی لایەنە سیاسییەکان دەتوانن بە ئاسانی تانە لە ئەنجامی سەرژمێری بدەن، من بە دووری دەبینم سەرژمێری لە وادەی خۆیدا، کۆتایی ئەمساڵ، بەڕێوە بچێت، ئەگەر عێراقیش بڵێ ئامادەکاریم کردووە و بە ھەر شێوەیەک بیانەوێت پڕۆسەکە بەڕێوە بەرن، ئەوە ھەرێمی کوردستان ناتوانێت بەشداری بکات.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad